ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند: دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (284) شوێن داخران.
ئەمرۆ شەممە 2020.6.6 لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (284) شوێن لە (خواردنگە، بەنزینخانە، ئاریشگەی ئافرەتان، مارکێت، مینی مارکێت، سەرتاشخانە، نانەوەخانە، دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە، رونگۆڕ، فرۆشیاری مۆبایل، شیرنەمەنی، جوانکاری ئۆتۆمبێل، گۆشت فرۆش، زێڕینگر، ئوتوی هەڵمی، نووسینگەی خانووبەر، شوێنی گەشتیاری، کۆگا) داخران.
داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکارانی پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و هەستیارانە مامەڵە بکەن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لەپێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.