دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گهشته ئاسمانییهکانی تا کاتێکی نادیار درێژکردوەتەوە.
لەسەر داوای لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانیی لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژبکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەپێی هەڵسەنگاندنی رەوشی مەترسیداری هەڵکشانی رێژەی تووش بوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەم بڕیارە دراوە.
شایانی باسە بڕیارهکه گهشتی فڕۆکهکانی مانگى سوری نێودەوڵەتی و سەربازى و یارمەتیەکانی تەندروستی و فریاگوزاری و بارههڵگر(کارگۆ) ناگرێتهوه.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.