وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه گیان له‌ده‌ستدانی دوو له فه‌رمانبه‌رانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت:پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌لام شندی ته‌عمه ناجی،به‌رپرسی هۆبه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدان و یه‌كێك له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و یاسایی له وه‌زاره‌ت و عه‌بدولره‌حمان جاسم حه‌سان، كارمه‌ند له فه‌رمانگه‌ی شاری پزیشكی كارگێڕی ده‌كه‌ین.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه كه ئه‌م دوو كه‌سه به‌هۆی تووشبوونیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.