رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هۆشداری له شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا له‌عێراق ده‌دات و ده‌شڵێت شه‌پۆڵه‌كه له ئێران و سعوودیه‌و كوه‌یت و توركیا ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه له عێراق ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی چاره‌سه‌ر و پێكوته، شه‌پۆڵی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌م شه‌پۆڵه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا پێكوته‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌دهه‌م روونیشیكردۆته‌وه كه شه‌پۆلی دووه‌م له وڵاتانی دراوسێی عێراق، وه‌ك ئێران و سعوودیه‌و كوه‌یت و توركیا ده‌ستی پێكردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.