دوای ئه‌وه‌ی له شاری "مینیاپۆلیس"ی ویلایه‌تی مینێسوتا-ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیاوێكی ڕه‌شپێست به‌ناوی(جۆن فلۆید) له‌كاتی ده‌ستگیركردنی پۆلیسێكی سپی پێست فلۆید ده‌خاته سه‌ر زه‌وی و چۆك ده‌خاته سه‌ر ملی تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ناسه‌ی لێ ده‌بڕێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات, ئه‌م ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه به جۆرێك كه هاوڵاتیانی ئه‌و شاره بابه‌تی كۆرۆنایان له‌بیر بچێته‌وه‌و بڕژێنه شه‌قامه‌كان بۆ داوای مافی ئه‌و كوژراوه‌و ڕه‌شپێسته چه‌وساوه‌كانی ئه‌مریكا به گشتی .
به‌م هۆیه‌وه به‌شێك له گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و وێنه‌ی جۆن فلۆید و كۆمێنتیان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه، له‌وانه‌ش... مادۆنا - له‌یدی گاگا- جنێفه‌ر لۆپێز- تایلۆر سوێفت- بیۆنسێ- ئه‌دێڵ- سلینا گۆمێز- جاستن به‌یبه‌ر- كایلی جێنه‌ر و چه‌ندین ئه‌ستێره‌و هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه خه‌ڵكی ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، گرژی و ئاڵۆزییه‌ك درووست ده‌بێت كه هێزه‌كانی پۆلیس فیشه‌كی پلاستیكی به‌ڕووی هاوڵاتیان ده‌ته‌قێنن, كه‌به‌مه‌ش ئافره‌تێك به شێوازێك بریندار ده‌بێت كه ڕووخساری تێكده‌چێت، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه خانمه ئه‌ستێره‌و نمایشكاری جیهانی (كیم كارداشیان) ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م تێچووی چاره‌سه‌رییه ته‌ندرووستییه‌كانی ئه‌م خانمه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت .
هه‌ر له‌م ناڕه‌زاییه‌وه ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جۆرج كڵۆنی ده‌ڵێت: گومان له‌وه‌دا نییه كه جۆرج فلۆید كوژراوه, ئه‌مه په‌تاكه‌ی ئێمه‌یه و هه‌موومان ده‌گرێته‌وه, وه دوای 400 ساڵ نه‌مانتوانی پێكوته‌یه‌ك بدۆزینه‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه‌و باسی لێوه ده‌كرێت, خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی ئاریانا گراندی ڕاسته‌خۆ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و له نزیكه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت, وه خانمه گۆرانیبێژ(مادیسۆن بیر) ئه‌ویش له شاری سانتا مۆنیكا-ی لوس ئه‌نجلوس ڕاسته‌خۆ ئاماده‌ی ناڕه‌زاییه‌كه بوو، به‌ڵام دواجار له‌كاتی بڵاوه پێكردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه مادیسۆن و چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه گازی فرمێسك ڕێژیان به‌ڕوودا ته‌قێندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.