ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنتن
شین هه‌نتڵی، سه‌رۆكی گروپی شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له گوگڵ، له رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌رو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند:
"هاككه‌رانی چینی كه ده‌سه‌ڵاتی په‌كین پشتیوانیانه، كارمه‌نده‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوی دیمۆكراته‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایدنیان كردۆته ئامانج. هه‌روه‌ها له‌م دوایانه‌دا هاككه‌ره ئێرانییه‌كان هه‌وڵیان داوه ئیمه‌یڵی كارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ هاك بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسه پله به‌رزه‌كه‌ی كۆمپانیای گوگڵ، ئه‌م هه‌وڵانه نوێترین ئاماژه‌ی سیخوڕی كردنی ئه‌لیكترۆنی سیاسه‌تمه‌داره باڵاكانه كه به ئامانج ده‌گیرێن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه ئه‌م هه‌وڵانه زیانیان به هیچ كام له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌یاندبێت."
پێشتر مایكرۆسۆفت ئاشكرای كردبوو كه تاقمێك به ناوی "چارمین كیتن" هه‌وڵیانداوه ئیمه‌یڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاك بكه‌ن. دواتر هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه كرد ئه‌م هێڕشانه له دژی ستافی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بووه.
وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "ئێمه ئاگاداری ڕاپۆرته‌كانی گوگڵین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لایه‌نێكی بیانی هه‌وڵی داوه ئیمه‌یڵی كارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌ته‌كه هاك بكات. له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌كاریمان كردوه، چوونكه زانیومانه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره هێرشانه ده‌بێته‌وه."
كۆمپانیای گوگڵ له باره‌وه ده‌ڵێ: "له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه زانیاری خۆمان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه كردوه كه كراونه‌ته ئامانج، به تایبه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م زانیارییانه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چه‌سپاندنی یاسای فیدراڵی ناردووه."
له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌مریكا، بنكه‌و بونیاده هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا به چڕی باسیان له‌وه ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌یه‌كی هاككردنی كردووه تاكوو له‌و رێگایه‌وه تره‌مپ له به‌رانبه‌ر هیلاری كلینتۆن دا هه‌ڵبژرادنه‌كه بباته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.