وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند : له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، سێزده تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، كه‌پێنج پیاو و سێ ئافره‌ت و كچێكی گه‌نج و چوار منداڵ، ھه‌شت تووشبووشیان به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون، هه‌ره‌وه‌ها دوو تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه و سێ تووشبوو له بازگه‌ی دێگه‌ڵه دوای پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.
تووشبووه‌كان بریتین له : چوار تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی خانزادی شاری هه‌ولێر، سێ تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ژیانی شاری ھه‌ولێر،یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر،یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ھه‌ولێر سیتی شاری هه‌ولێر،یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری هه‌ولێر، یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر،یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاشتی ٢ی شاری هه‌ولێر،یه‌ك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی شاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.