Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 05:27

وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ڕێککه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌وتیان بۆ مانگێکی دیکه‌ درێژ کرده‌ووه‌

له‌م مانگه‌دا به‌ دروستی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت
opec
کوردستان TV
#8
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك كه‌ به‌ ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه‌ هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی پێشوو كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی 9 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا.

دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاتانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتن كه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه‌ به‌ هه‌مان ڕێككه‌وتنی پێشوو درێژه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ن به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری توند له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پابه‌ندی ڕیكه‌وتن نه‌بن، كه‌ پێشتر عێراق و نێجیریا به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ست ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان پێشێل كردبوو.

له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌و ئاستێكی باش هه‌ڵكشا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی كۆرۆنا و خراپی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ خوار 20 دۆلار دابه‌زی و نرخی نه‌وتی تێكساسیش بۆ یه‌ك دۆلار به‌لام ئێستا به‌های به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رووی چل دۆلار و نه‌وتی تێكساسیش بۆ زیاتر له‌ 39 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.