دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له به‌رده زه‌رد وسه‌ری بندێوانه ته‌قه‌یان له‌سه‌ر بازگه‌ی سوپای توركیا كرد وتوپخانه‌كانی توركیاش به‌چڕی ناوچه‌كه‌یان تۆپباران كرد، به‌هۆیی ئه‌و تۆپبارانه‌ش ئاگر له سنوری گونده‌كانی ئاله‌كان وخه‌لیفان وسیران ومێرگه‌ڕه‌ش وگۆڕمه‌مك كه‌وتوته‌وه وه‌ك دانیشتوانی ئه‌وگوندانه ده‌ڵێن: به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه ده‌یان دۆنم پاوان ودارستانی سنوری ئه‌وگوندانه سووتاوه و تائێستاش ئاگره‌كه نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامه ،له‌ترسی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانیش، هاووڵاتیان و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، ناتوانن بچنه شوێنی ئاگره‌كه‌و كۆنتڕۆلی بكه‌ن .
ساڵانه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كان و شه‌ڕ وپێكدادانی نێوان په‌كه‌كه وسوپای توركیا
سه‌دان دۆنم پاوان و دارستانی گوند‌و ناوچه سنورییه‌كان ده‌سوتێ و زیانی زۆریش به‌سروشت وژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت.
مه‌هدی داود/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.