وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: چوار تووشبووی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان له ده‌ستدا كه پیاوێك و سێ ئافره‌ت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خه‌واندن و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه له به‌شی چاودێری چڕ و مانه‌وه له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كات و هیواداریشه هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.