فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی بابل رایگه‌یاند كه حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، تۆماركردووه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی بابل، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوو و له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری شاری حیلـله كه‌ره‌نتین كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێستا له عێراق، ١١ هه‌زار و ٩٨ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و له ژماره‌یه‌یش ٣١٨یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و ٩٠٤ی دیكه‌یشان چاكبوونه‌وه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا، پێنج هه‌زار و ٨٧٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێریدان كه له‌نێویاندا ٦٠یان له هۆبه‌كانی چاودێری چڕدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.