وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند: له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست و شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، پازده پیاو و چوار ئافره‌ت و سێ كچی گه‌نج و چوار منداڵ، شازده تووشبوو به‌ركه‌تووی تووشبووانی پێشوون وه حه‌فت تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه و سێ تووشبووی دیكه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه دوای پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.
تووشبووه‌كانیش بریتیتن له:
حه‌وت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھه‌ولێر.
پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفان.
چوار تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز.
سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌توو.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی كه‌مپی داره شه‌كران.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی قه‌زای چۆمان.
یه‌ك تووشیبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران شاری ھه‌ولێر.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی گه‌ڵاوێژ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.