گۆڤارێكی ئۆكڕانی بڵاویكردۆته‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو فڕۆكه‌یه‌كی Mig-29 یان دزیوه كه كاری چاككردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی له كارگه‌ی لفوف بۆ چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه بۆ ده‌كراو و زیاتر له 20 پارچه‌و یه‌كه‌كانی فڕۆكه‌كه‌یان دزیوه.
گۆڤاره‌كه ئۆكڕانییه‌كه به‌ناوی ( دیفنس ئێكسپرێس) له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی كارگه‌كه‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای وڵاته‌كه رایگه‌یاندووه: فڕۆكه‌كه كاتێك گه‌یشتۆته نێو كاركه‌گه به شێوه‌یه‌كی پارچه پارچه كرا‌و بووه‌و نووسینگه‌ی گشتی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئۆكڕانیا، به‌دواداچوون بۆ زانینی وورده‌كاری رووداوه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌كاتی ئێستاشدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه وه‌ستاوه‌و هه‌ندێك پارچه‌ی دزراو له گۆڕه‌پانی كارگه دۆزراوه‌ته‌وه‌و لێكۆله‌ران هه‌وڵی زانینی ناسنامه‌ی دزه‌كان ده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژَێده‌ر/ Rt+ Defense Express
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.