ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و چالاكوانه ئێرانییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ده‌سته‌ی ده‌نگوباسی ئێرانی گرت به‌وه‌ی هه‌ڵساون به له‌كارلادانی محه‌مه‌د ره‌زا حه‌یاتی، كۆنترین و به‌ناوبانگ ترين بێژه‌ری هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران.
دوورخستنه‌وه‌ی حه‌یاتی له‌و كاته‌وه بووه كه ناوبراو سه‌رسامی خۆی به گۆرانی بێژێكی قه‌ده‌غه‌كراو له ئێران ده‌ربڕیوه.
محه‌مه‌د ره‌زا حه‌یاتی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له‌ساڵی 1989 هه‌واڵی مردنی ئیمام خومه‌ینی بڵاوكرده‌وه‌و له‌م رۆژانه‌شدا له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندبوو كه ئه‌و سه‌رسامه به گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئێرانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی( ئابي) كه ئێستا دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.