وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوی ژماره (١٠٣) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و راشیگه‌یاندووه كه ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه‌ن:
1-كه‌ره‌نتین
تاوه‌كو ئه‌وڕۆ (١٢٨١٥) هاووڵاتی "ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌كان" كه‌ڕه‌نتین كراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٧٧٦) هاووڵاتی له (٣٣) شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٠٦) له هه‌ولێر، (٣٣) له سلێمانی، (٥٣٧) له دهۆك. وه (١٢٠٣٩) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو كردنی ماوه‌ی ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆیان وپشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری هاووڵاتییان له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كه كۆی گشتی (٥٥) هاووڵاتی بوو.
2-پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (١٧٧٤) پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان؛ (٦٩٢) هه‌ولێر، (٦٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢٠) گه‌رمیان، (٤) ڕاپه‌ڕێن. (كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٧٥٩٠) پشكنین بووه)
3- ده‌ره‌نجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان له‌ده‌ستدان، (١٣٣) تووشبووی نوێ تۆمار كرا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر (٣٩) پۆزه‌تیڤ: (٢٠) پیاو و (٧) ئافره‌ت و (٤) كچی گه‌نج و (٨) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو به‌ركه‌تووی تووشبووانی پێشوون وه نۆ تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه و شه‌ش تووشبووی دیكه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه دوای پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون، دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی خانزاد، ژیان، نه‌ورۆز، گوندی ئینگلیزی، گه‌ڵاوێز،ھه‌ولێر سیتی، ئیسكان، ڕاپه‌ڕین، ئاشتی ٢، ناحیه‌ی داره‌توو، ناحیه‌ی خه‌لیفان، ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان، كه‌مپی داره شه‌كران، گوندی شمام، قه‌زای كۆیه، قه‌زای چۆمان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
پارێزگای سلێمانی (٩١) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له‌ده‌ستدان:
شاری سلێمانی (٦٧) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له ده‌ستدان: (٣٩) پیاو و (٢٤) ئافره‌ت و (٢) كوڕی گه‌نج و (٢) منداڵ، سێزده تووشبوو به‌ركه‌تووی تووشبووانی پێشوون وه تووشبووانی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه، سێ تووشبوو دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قه‌زای پێنچوێن، یه‌ك تووشبوو دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یه‌ك تووشبووی نوێ گیانی له ده‌ستدا و چوار له تووشبووانی پێشوو كه له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دان بوون گیانیان له ده‌ستدا.
ئیداره‌ی گه‌رمیان (٢٠) پۆزه‌تیڤ: (١٠) پیاو و (٢) ئافره‌ت و (٢) كوڕی گه‌نج و (٦) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستین به‌ركه‌وتووی تووشبووانن و تووشبووه‌كانی دیكه به‌ركه‌وتووی دوو تووشبووه‌ن كه له شاری به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و مێوانداری جه‌ژنیان كردووه.
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین (٤) پۆزه‌تیڤ: پیاوێك و (٢) ئافره‌ت و كوڕێكی گه‌نچ، تووشبووێكیان نیشانه‌ی نه‌خۆشی ھه‌یه، تووشبووانی تر ھه‌مووی به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له قه‌زای ڕانیه، یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌م له قه‌زای ڕانیه، یه‌ك تووشبووی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان له چواڕقوڕنه.
پارێزگای دهۆك (٣) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێك و كچ و كوڕێكی گه‌نج ، ھه‌موو به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.
4- ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (١٢٢٢) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢٤) مردن هه‌یه و (٤٤٨) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٧٥٠) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی داشبۆردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌م لینكه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له ئه‌ركدان، جارێكی داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ڵه‌بالغ و دانانی ماسك و ده‌ستكێش، وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.