ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە حەوت ملیۆن و چوار هەزار و 931 کەس.
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ملیۆنێک و 988 هەزار کەسی تێپەڕاندووە. لەو ژمارەیەش 751 هەزار و 897 کەسیان چاکبوونەتەوە و 112 هەزار و 96 تووشبوویشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕازیل دووەم وڵاتە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووی تێدا تۆمارکراوە کە 676 هەزار و 494 کەسن، لەو ژمارەیە 302 هەزار و 84 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 36 هەزار و 44 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
سێیەم وڵات کە زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە، رووسیایە کە ژمارەیان گەیشتووەتە 467 هەزار و 673 تووشبوو، لەو ژمارەیە 226 هەزار و 731 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 859 تووشبوویش مردوون.
تاوەکو ئێستا لە جیهاندا سێ ملیۆن و 426 هەزار و 295 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 402 هەزار و 668 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.