به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی خه‌بات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، خانه‌واده‌ی توشبوه‌كه‌ی قه‌زای خه‌بات ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری كۆرۆنا كراون بۆ وه‌رگرتنی پشكنینی تایبه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی خه‌بات، پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه حاڵه‌تێكی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی (داره‌شه‌كران)ی كوردانی ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی زراره‌تی له سنوری ناحیه‌ی داره‌شه‌كران راگه‌یه‌ندرا كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی خه‌باته، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه. خانه‌واده‌ی توشبوه‌كه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری كۆرۆنا كراون بۆ مه‌به‌ستی پشكنین
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، دكتۆر هێرش سه‌عید ته‌رجانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی خه‌بات رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئیداره و ئاسایش و پۆلیسی كەمپەكە ده‌ستمان به ڕێكاری پێویست كرد و خانه‌واده‌ی توشبوه‌كه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری كۆرۆنا كراون بۆ مه‌به‌ستی پشكنین.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، سبه‌ی دووشه‌ممه، تیمه‌كانیان چه‌ندین نمونه‌ی پشكنین له ده‌وروبه‌ری ماڵی توشبوه‌كه وه‌رده‌گرن و پاشان چی پێویست بێت له ڕێكاری خۆپارێزی و ته‌ندروستی ده‌گیرێته به‌ر.
ئاماژه‌ی به توشبوه‌كه‌ی كه‌مپی په‌نابه‌رانی (داره‌شه‌كران) كردوه و ئاشكرایكردوه، توشبوه‌كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و كاری ڕۆژانه‌ی كرێكاری ده‌كات و خێزاندار نییه، پاش ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی كاركردن له كامپ ده‌رچوه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێنه‌دراو بگه‌ڕێته‌وه تا پشكنینی بۆ نه‌كرێت و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له شاری هه‌ولێر خه‌وێنراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.