وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێ له بهرژهوهندى قوتابیانى 12ی ئامادەیی دەردەكات.
ئهمرۆ یهكشهممه 7-6-2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە گشتاندنێكی 3 خاڵیدا رایدهگهیهنێت، ئەو قوتابیانهى بە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم داخڵ نەكراون و تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەنەوە، وەرزی یەكەم و دووەم كۆناكرێتەوە و تەنها نمرەی وەرزی دووەمیان بۆ هەژمار دەكرێت بۆ داخڵبوون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، تەنها 10 نمرە بڕیار دەدرێت بەو قوتابیانهى بەشداری تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری ئەزموونە گشتییەكان بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.