له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه ئه‌مڕۆ تایبه‌ت به چاكسازی دارایی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له وه‌زیره نوێیه‌كانی كابینه‌كه‌ی كردوه و رایگه‌یاندوه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌هه‌نگاوه كرداریه‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه كارده‌كه‌ن كه وڵاتی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵات رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و ئاسته‌نگی دارایی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ئه‌نجام بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.