Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:36

سەفین دزەیی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی کۆرۆنای لەگەڵ دیپلۆماتکارانى بیانى تاوتوێ کرد

دزەیی دیدارێکی لەگەڵ دیپلۆمات و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سازکرد
کوردستان TV
100%

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەێمی کوردستان دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی کۆرۆنای لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆکرد.

 

راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەێمی کوردستان بڵاویکردەوە "بۆ خستنەڕووى دوایین هەڵوێستى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەى ڤیدیۆکۆنفرانس دیدارێکی لەگەڵ دیپلۆمات و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سازکرد".

 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی سەبارەت بە رەوشی هەنووکەیی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین بەرەوپێشچوونە سیاسی، ئابووری، سەربازی، مرۆیی و تەندروستییەکان پێشکەش کرد؛ هەروەها سوپاسی نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتییان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

 

نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان پرسیار و سەرنجیان ئاراستەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، ستایشی رۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزیی پێویست دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بەپێی راگەیێندراوەکە، سەفین دزەیی باسی لە رۆڵى حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ستراتیژ و بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵەکردن و چارەسەرکردنى ئاستەنگ و پرسە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق کردووە.

 

هاوکات لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا باس لە پاڵپشتی و بایەخى بەشداریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانى پەیوەست بە رێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.