Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:32

پۆلیسی هەولێر: بکوژه‌که‌ی داره‌توو ده‌ستگیرکرا

 تۆمەتباربەپێی ماددەی 406  رووبەڕووی یاسا كرایەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو لە ناحیەی دارەتوو تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.ك.ك) تەقەی لە هاووڵاتییەك بە ناوی (ا.ر.هـ) كرد و برینداری كرد، هەر بە هۆی تەقەكەشەوە  پۆلیسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم بە ناوی (سەرهەنگ عوسمان) شەهید كرا.

ئەوەش هاتووە، دوای روداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، 4 تیمی لە هێزەكانی پۆلیسی هەولێر پێكهێنا و دوای 7 كاتژمێر پشكینین بۆ دوو گەڕەكی گەورەی شاری هەولێر و چەندین شوێن و ماڵی دیکە، توانرا كاتژمێر 6ی بەیانی تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

وتيشى" تۆمەتباربەپێی ماددەی 406  رووبەڕووی یاسا كرایەوە و دانی نا بە تاوانەكەیدا ناوه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.