د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، 10 تووشبوی كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ته‌واوی چاكبونه‌وه و باری ته‌ندروستیان جێگیر بوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووه، "به هاوڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (10) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، ئێستا كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، بوو به 243 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.