ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له گه‌ره‌كى سه‌لام له شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى باشوورى كه‌ركووك له ئاهه‌نگێكى شرینى خواردن و ماره بڕیندا، سه‌ربارى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و گردبوونه‌وه‌ى كۆمه‌لایه‌تى و سازدانى مه‌راسیمى به كۆمه‌ل، باوكی زاوا ته‌قه‌ى خۆشی به‌سه‌ر بۆك و زاوا ده‌كات و له ئه‌نجامدا فیشه‌كێك به‌ر زاوا ده‌كه‌وێت و ده‌موده‌ست گیانى له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ند مندالێكیش بریندار ده‌بن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌هۆى بلاوبونه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌رفراوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نى په‌یوه‌ندار قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و گشت مه‌راسیمێكى به كۆمه‌لى راگه‌یاندووه، به‌لام هه‌ندێ كه‌س به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام رووداوى نه‌خوازراوى لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌لۆ جه‌بارى/ په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له كه‌ركووك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.