Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:34

له‌ سلێمانی 71 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

38 کەسیان نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە
کوردستان TV
100%

تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشكراى كرد، لە پارێزگای سلێمانی 71 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران، 38 کەسیان نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، حەفتاو یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سی و ھەشت پیاو و بیست و سێ ئافرەت و چوار منداڵ و چوار کوڕی گەنج و دوو کچی گەنج، سی و یەك تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە ،


یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون،
بیست و چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن،
یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە،
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق،
دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك،
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت،
یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوور،
چل تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.