Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:27

له‌ هه‌ولێر 15 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ هه‌ولێر 15 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 15 كه‌سی دیكه‌ی له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕایتەوە و لە کەرەنتین بوو، حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و کرێکاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێر.


وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران ٢٠٢٠

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.