Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:23

محەمەدی حاجی مەحموود پەیامێکی لە ساڵیادی بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی بڵاوکردەوە

محەمەدی حاجی مەحموود : ڕیفراندۆم بە گەورەترین دەستکەوتی میللەتەکەمان دەزانین
کوردستان TV
100%

محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێكی لە ساڵیادی بڕیاردان لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێ پابەندبوون بە ڕیفراندۆم بە گەورەترین دەستکەوتی میللەتەکەمان دەزانین.


لە پەیامەكەیدا هاتووە "رۆژی ٧-٦-٢٠١٧، ڕۆژێکی مێژوویی بوو لە مێژووی گەلی کورد، لەم رۆژەدا هەموو هێز و حزبە کوردستانییەکان و لیژنەی هەڵبژاردنەکان و کەسایەتی یاسایی و حکوومەت و پەرلەمان و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، بەڕێز کاک مسعود بارزانی داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان کرد بۆ دیاریکردنی ڕۆژی دەنگدان بە ڕیفراندۆم، هەموو حزبەکان پشتیوانیان لە ڕای بەڕێز بارزانی کرد و لەلایەن حزبەکانەوە چەند ڕۆژێک باس کرا بۆ دەنگدان بە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان".


هەروەها نووسیویەتی لەلایەن یەکێک لە حزبەکانەوە ڕۆژی (۲٥-۹) دیاری کرا و لە ۲٥-۹-۲۰۱۷دا سەرەڕای گەلەکۆمەکی و چاوچنۆکی دوژمنان و ناحەزانی خەڵکی کوردستان، میللەتەکەمان بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند کورد لە بواری نەتەوەیی و نیشتمانیدا لە کاتە هەستیارەکاندا کەس خۆی لەبەردەم ئێرادەیدا ناگرێت.


محەمەدی حاجی مەحموود باسی لەوەش كردووە "میللەتی کورد بە ڕێژەی ۹۳٫٨٪ دەنگی بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دا، بۆیە ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە لە گیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا، هەرکات ویستی مافی چارەیخۆنووسین بکات، پێویستی بە ڕیفراندۆم و گەڕانەوە نییە، مێژوویەکی پاک و بێگەردە هەتا هەتایە بۆ کورد و کوردستان، بۆیە ئێمە پابەندبوون بەڕیفراندۆم بەگەورەترین دەستکەوتی میللەتەکەمان دەزانین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.