وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
ئەمەی خوارەوە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەیە:-
دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 دانیشتووی قەزای پێنجوێن و ناو شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.