Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:31

لە هەولێر 151 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانى تەندروستی داخران

ڕاگەیاندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی داخستنی چەند شوێنێک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر هاتووە: "ئەمرۆ یەک شەممە 2020.6.7 لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخران".

هەروەها ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.