بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاند ، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوەبەری گشتیش دەگرێتەوە.
حازم ئیسماعیل راشیدهگهێنێت ، جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.
ئاماژه بهوهش دهكات دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.