چوار کۆڵبەری دیکە لە سنووری سەردەشت بریندار بوون و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بوونەتە قوربانی گەیشتە ٨ کەس.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه ، دوێنێ یەکشەممە هێزە ئهمنییهکانی ئێران لە کوێستانەکانی کانی دینارانی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەرسەلان عەبدوڵڵایی، عوسمان ساڵحی، هاوبیر ئیبراهیمی و ئیبراهیم رەسووڵی، بریندا کراون.
رۆژی رابردووش بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کوێستانەکانی سەردەشت کۆڵبەریک بە ناوی عومەر مەسلەحەتی، کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکە بریندا بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە دوێنێ بریندار بوون، ئومید کوشیار و رەحمان شایقی راگەیەندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.