Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:20

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

دەخوازین سەرجەم کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربکرێن
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ى جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ 
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پێشوازییان لە ئیفوتیموس کۆستۆپۆڵۆس کۆنسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

رایده‌گه‌یه‌نن ، لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لەکاری لە پێشینەی پەرلەمان کرد بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هاوڵدان بۆچارەسەرکردنی دۆخی دارایی و رێگری کردنی لە تەشەنەکردن و فاراوانبوونی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، سەبارەت بە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانی چاکسازی  دادپەروەری زیاتر دێتە کایەوە و دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیداین بۆ دەرکردنی رێنمایی و رێکاری باشتر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، هاوکات بەپێویستی زانی کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زیاتر پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

هەرلەدیدارەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا رایگەیاند، وەکو هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکەین و دەخوازین سەرجەم کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربکرێن، ئەوەشی خستەروو کە لە ئێستادا مەترسییەکانی داعش روویان لە فراوانی کردووە و بەپێویستی زانی کە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەبێت بۆ رێگری کردن لەفراوانبوونی جموجۆڵەکانی داعش بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

 هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و گرنگی رۆڵی کوردستانی لەم چوارچێوەیە خستەروو.

لەلایەن خۆیەوە ئیفوتیموس کۆستۆپۆڵۆس کۆنسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کرد بۆ پێشوازییەکەیان و تەئکیدی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە لە چوارچێوەی دەستوور، و نیگەرانی خۆشی لە زیادبوونی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەربری.

 لە کۆتاییدا هاردوولا دۆخی پەنابەرانیان لە کەمپەکانی وڵاتی یۆنان و شێواز و میکانیزمیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان تاوتوێکرد.

1

شوان عزيز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.