لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى تهندروستی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون بهم شێوهیه:
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە،
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز،
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان،
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین،
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.