قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەک دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه و رایدهگهیهنن سەرجەم لێپرسراو و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان و ھاووڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ ئاگادار دەکەینەوە کە لەپێناو سەلامەتیی خۆیان و خەڵکی شارەکە پێویستە لەکاتی دەوامکردندا پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه لێپرسراوی فەرمانگە و فەرمانبەران پێویستە لە کاتی ھاتنیان بۆ دەوام دەمامک و دەستکێش بەکار بھێنن و ئەو فەرمانبەرانەش کە تووشی ھەر نەخۆشییەک بوون، یان نیشانەکانی ئەنفلۆنزایان ھەیە و دەبێتە ھۆی دڵەڕاوکی بۆ خۆی و فەرمانبەرەکانی ھاوڕێی با پەیوەندی بکات بە ئیدارەکانیانەوە و دەتوانێت دەوام نەکات و بۆیان بکرێت بە مۆڵەت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه بهوهش كراوه كه ھاووڵاتیانیش بە دەمامک و دەستکێشەوە ڕێگەیان پێ دەدرێت بێنە نێو فەرمانگەکانەوە، بە پێچەوانەوە لە پرسگە مامەڵەکەی لێی وەردەگیرێت تا کاتی تەواوبوونی کارەکەی سەردانی فەرمانگەکە بکاتەوە، ڕێنماییەکانیش لە سەرجەم فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و شارەدێکانی سەر بە قەزاکە کاری پێ دەکرێت .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.