Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:26

پشکی هەرێمی کوردستان له‌بوودجه‌ى عێراق دیاری ده‌کرێت

دوای گەیشتنی شاندی کوردستان بۆ به‌غدا
کوردستان TV
100%


د.ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لەئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بەماڵَپه‌ری كوردستان تیڤى راگەیاند، تائێستا رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی واژووكردن

 

راشیگه‌یاند ، چاوه‌ڕێی هاتنی شاندی هه‌رێمی  كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌  دوای گەیشتنی شاندی هه‌رێمی  کوردستان بۆ به‌غدا  چاوەڕێی رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی  عێراق بۆ ساڵی 2020 و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دەکەن.

د.ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتیشی  كه‌ کە وەک پەرلەمان داوایان کردووە حکوومەتی عێراق تا رۆژی 30ی 6 ی 2020، پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.