بەرەبەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ لە شاری سلێمانی، گیانی لەدەست دا.
کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تووشبوویەکی تری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ لە شاری سلێمانی، گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ بووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و ٣١٢ کەس لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لەو ژمارەیە؛ ٤٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٨٢٨ کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و ٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.