له‌راگه‌یاندراوێكدا کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بڵاوی كرده‌وه كه ، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە ٢٧ی مانگی ڕابردوودا گیانى له‌ده‌ستداوه
ئەمڕۆ دوووشه‌ممه کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانى سه‌ركرده‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه كه‌تێیدا هاتووه ، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی توركیا لە هێرشێکی ئاسمانی توركيا لە دەڤەری برادۆست له ٢٧-٥-٢٠٢٠دا گیانى له‌ده‌ستداوه
کاسم ئەنگەن، ناوی تەواوی (ئیسماعیل نازلکول)ە و لە ساڵی ١٩٨٩وە لە ئەورووپا پەیوەندی بە پەکەکە کردووە و دواتر چووەتە ڕیزی حزبەکە لە قەندیل، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی (مەڕەش)ە لە باکووری کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.