Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:34

کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا به‌رێوه‌چوو

فوئاد حوسێن: ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ ئەمریکا تەواوبوون
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ ئەمریکا، تەواوبوون.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر کردووە و کۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ ئەمریکا، تەواوبوون و گوتی:

"ئەوە هەنگاوێکی گرنگە کە دەبێتە هۆی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن".

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە پەرەپێدان بە شێوەیەکی ئەرێنی بە هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە سەرجەم بوارەکاندا بەردەوام بێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر لە کۆبوونەوکەدا، بەبۆنەی دەستکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق، پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن کردووە.

رۆژی شەممەی رابردووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینەكەی مستەفا كازمی دا و یەکێک لەو کاندیدانەی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا، کاندیدی کورد، فوئاد حوسێن بوو بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

دوێنێ یەکشەممە فوئاد حوسێن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق، دەست بەکاربوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.