Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:33

لە نەجەف 51 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

42 کەسی دیکەش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%


لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ٥١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.


لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ٥١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەجەف رایگەیاند کە لە تاقیگەکاندا، ٥١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دەستنیشانکراون.

بە گوتەی سەرچاوەکە، تووشبووە نوێیەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەی فیرقەی ئیمام عەلی سەربە لیوای دووی حەشدی شەعبی، تاهر خاقانی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لە گوڕستانی وادی سەلام-ی نوێ بەخاک سپێردراون.

تاهر خاقانی راشیگەیاندووە تا ئێستا، ٣٧٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق گیانیان لەدەستداوە لە گۆڕستانی وادی سەلام-ی نوێ بەخاک سپێردراون کە زۆربەیان نیشتەجێی بەغدا بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.