Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:26

وێنه‌ ... له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌مئه‌ندامێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵیش كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا
کوردستان TV
100%


لە ماوەی رۆژانی رابردوودا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و کەمئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراقش لە پێش بینای بونیادی شەهیدی کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی 6 ى  2020، هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان لە پێش بینای بونیادی شەهیدی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، ئەو هاوڵاتییە رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە، بەڵام باری تەندروستی ناجێگیر راگەیەندراوە.

هادی عەسکەری، لێپرسراوی گشتی بونیادی شەهیدی پارێزگای کرماشان هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کەمئەندامە (15٪)ی کێشەی خێزانی راگەیاندووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە بە هۆی دواکەوتنی پێدانی وام لەلایەن ئەو بونیادەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەفتەی رابردوو، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی ئارمین بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە لە رێگای خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ماڵپەڕە ناوچەییەکان رایانگەیاندووە کە ئیدارەی بێهزیستی کرماشان ئاماده‌ نەبووە کە ئەو منداڵە 11 ساڵانە کە هەتیویش بووە وەربگرێت و دوای ئەوەی گەڕاندوویانەتەوە بۆ لای داپیری، لەوی خۆی کوشتووە.

1

 

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.