ئەمڕۆ دووشەممە ٨/٦/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتی، نەخۆشخانەی خێرخوازی قەڵامان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان کرا.
نەخۆشخانەکە لەم ساتەوە ئامادەی وەرگرتنی ٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەڕووی بینا و ئامێری پزیشکییەوە پێشكهوتووه و باشترین تاقیگە و سیستمی حەواندنەوە و چاودێری نەخۆش و ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییە پێویستەکانی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.