وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 1115 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 1115 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 386 کەسیش چاکبووەتەوە، 24 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە سێزدە هەزار و 481 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 5572 کەس چاکبوونەتەوە و 370 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.