Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 01:27

لەسعودییه‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا 100 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند

كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 712 كەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتە زیاتر لە 100 هەزار كه‌س، هاوكات ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیش بەرەو زیادبوون دەچێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە راشیگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە، ژمارەی توشبوون بەپەتاكە گەیشتووه‌تە 101 هه‌زار و 914 كەس، هه‌روه‌ك سێ هه‌زار و 54 كەسی تر تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لەنێو وڵاتانی ناوچەی كەنداودا، ئەمە بەرزترین ژمارەیە كە لەو وڵاتە تۆمار دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە راشیگەیاند: له‌ ماوه‌ی دوێنێدا 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی حاڵەتی گیانلەدەستدانە كە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە لەسعودیە تۆمار دەكرێت، بەوەش كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 712 كەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.