وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ٥١ کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پەنجا و یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و دوو پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و چوار منداڵ،حەڤدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چل و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.