لە راگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد کە لە سنووری 10 قایمقامییەتی پارێزگای هەولێر 196 داخران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"له ژێر رۆشنای بڕیارهكانی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، ئەمرۆ دووشەممە 2020.6.8 بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (196) شوێنی دیکە داخران".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دڵنیایی داوە "هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان لەپێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆمان خستۆتەگەڕ، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیش بەردەوامین لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەر شوێنک پابەند نەبێت ڕوو بەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و سەلامەتی هاوڵاتییانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.