ئەمشەو فرۆكەیەكی ئەمریكی لە جۆری C130 لە بنكەی سەربازی تاجی لە بەغدا تێكشكا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی له بەغدا رایگهیاند" ئەمشەو كاتژمێر 10:10 خولەك فرۆكەیەكی ئەمریكی لە جۆری C130 لە ئەنجامی خۆ كێشانی بە دیواری فرۆكەخانەی تاجیدا لە بەغدا تێكشكا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان فرۆكهكه سهر به هێزى ئاسمانى عێراقى بووه و بەهۆی ئەو رووداوەوە چوار سەرباز برینداربوون.
سهرچاوهكه وتیشى" دواى گڕگرتنى فرۆكهكه، تیمەكانی بەرگری شارستانی بەغدا، گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.