ئه‌و گۆشته زیاده‌یه‌ی له‌سه‌ر پێستت هه‌ستی پێده‌كه‌ی له ناوه‌ڕۆكێك له ڕیشاڵی كۆلاجینی و چه‌ورییه خانه‌و ده‌ماره‌خانه‌و بۆڕی خوێن پێكهاتووه‌و به پێستێكی ته‌نك داپۆشراوه.
ئه‌و گۆشته زیاده‌یه‌ی كه سه‌یری ده‌كه‌ی پارچه گۆشتێكی قه‌باره بچووكه (له‌سه‌ره ده‌رزییه‌كه‌وه هه‌تا ده‌نكه ترێیه‌ك) و به ملێكی باریك به‌ستراوه به پێستی له‌شه‌وه.
كێ تووشی ده‌بێت ؟
به‌پێی به‌دواداچوونێك ده‌ركه‌وتووه كه (%46) ی ژنان و پیاوان به‌درێژایی ته‌مه‌نیان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، به‌ڵام زیاتر له چه‌ند گروپێكی كه‌سه‌كاندا بڵاوه، وه‌ك: سكپڕی، قه‌ڵه‌وی، شه‌كره.
زیاتر له كوێی له‌شدا هه‌ن ؟؟
زیاتر له درزه‌كانی پێستی مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مه‌مك، ڕووكاری ناوه‌وه‌ی باڵ و پێڵوی چاودا هه‌ن.
زیانبه‌خشن ؟؟
هه‌رچه‌نده پێكهاته‌یان له گرێ ده‌چێت، له‌م ڕووه‌وه سه‌لامه‌تن، به‌ڵام زۆر جار كه ده‌لكێن به خشڵه‌وه یان زۆر له جل ده‌خشێن یان كاتی تاشین ده‌بڕرێن كه‌سه‌كه بێزار ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جار خوێنیان لێدێت و له‌وانه‌شه دواتر تووشی هه‌وكردن ببن.
له چییه‌وه تووش ده‌بین ؟؟
تاكو ئێستا هۆكاری ته‌واوی نه‌زانراوه، به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ پسپۆڕانی پێست لۆمه‌ی ئه‌مانه ده‌كه‌ن.
- لێخشانی زۆری دوو ڕووی پێست له یه‌كتر.
- هۆرمۆنه‌كان، وه‌ك له‌كاتی سكپڕیدا.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌سته‌وه‌ری خانه‌كان.
- بۆ كاری ئه‌نسۆلین، وه‌ك له شه‌كره‌دا.
- ڤایرۆسی hpv
- نایاسایی به‌كارهێنانی
- ستیرۆیده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌رگه‌رمی له‌ش جوانین.
چاره‌سه‌ر چییه ؟؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ زیانه، گۆشتی زیاده زیاتر به‌مه‌به‌ستی جوانكاری لاده‌برێ، ئه‌وه‌ش به یه‌كێ له‌م ڕێگه‌یانه‌و له‌ڕێگه‌ی پزیشكه‌وه :-
- له‌ناوبردنی كاره‌بایی
- گه‌یاندنه پله‌ی زۆر نزمی گه‌رمی و مراندنی شانه‌كه به نایترۆجینی شل
- گرێدان، ئه‌ویش به به‌ستنی و پچڕاندنی سووڕی خوێن بۆ گۆشته زیاده‌كه
- لابردن به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك
چۆن به‌ڕێگه‌ی سروشتی به سركه‌ی سێ‌و خۆتان له گۆشتی زیاده‌ی سه‌ر پێست ڕزگار ده‌كه‌ن؟
به‌كارهێنانی سركه به به‌ناوبانگترین ڕێگه داده‌نرێت و بێ ئازاره، ترشه خانه‌كان شی ده‌كاته‌وه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ زیانێك به پێستی له‌ش ناگه‌یه‌نێت له ماوه‌ی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره‌كه‌دا.
هه‌نگاوه‌كانی به‌كارهێنانی:
یه‌كه‌م: ئه‌و شوێنه‌ی كه زیاده گۆشته‌كه‌ی لێ دروست بووه، به ئاوی شله‌تێن و سابوون بیشۆن.
دووه‌م: به ته‌واوی وشكی بكه‌نه‌وه و نابێت هیچ ئاوێكی پێوه بمێنێت.
سێیه‌م: ڕووشاندنی زیاده گۆشته‌كه به فڵچه‌یه‌ك، به‌ڵام نابێت تووشی خوێنبه‌ر بوون ببێت.
چواره‌م: پارچه‌یه‌ك لۆكه له سركه‌ی سێ‌و هه‌ڵبكێشن، دواتر به ته‌واوی لۆكه‌كه بگوشن.
پێنجه‌م: پاشان لۆكه‌كه له‌سه‌ر زیاده گۆشته‌كه دابنێن و به له‌فافێك ده‌یبه‌ستین به درێژای شه‌و وازی لێ بهێنن.
شه‌شه‌م: دواتر له‌فافه‌كه لاببه‌ن و به ئاو بیشۆن.
حه‌وته‌م: ئه‌م ڕێگه‌یه سێ تا چوار جار دووباره بكه‌نه‌وه تا زیاده گۆشته‌كه ڕه‌نگی تۆخ ده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێت.
ئه‌نجام: له‌وانه‌یه دوای یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر هه‌ست به‌هیچ گۆڕانێك نه‌كه‌یت، به‌ڵام دوای به كارهێنانی بۆ چه‌ندان جار ره‌نگی زیاده گۆشته‌كه ده‌گۆڕێت و ده‌كه‌وێت، هاوكات سه‌ره‌تا كه سركه‌ی سێ‌و به‌كارده‌هێنن ئازارێكی كه‌م له‌سه‌ر ڕووی پێست دروست ده‌بێت به‌ڵام كاتییه و به ماوه‌یه‌كی كورت نامێنێت.
ئا: Sara Shamsaden
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.