جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌مان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی له هێلی یه‌كه‌می رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆر‌ونا له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و خانه‌واده‌كانیشیان وه‌ك خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، به‌سه‌رجه‌م ماف و شایسته‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت .
گوتیشی: ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه سوپاس و پێزانینی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و قوربانیدانه‌ی ئه‌وان له پێناو پاراستنی گه‌له‌كه‌مان له په‌تای كۆرۆنا ده‌رببڕین و هاندانێكیشه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا ترسناكه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.