ره‌نگه كاتێك بير له پرسى ئه‌و مه‌ترسييانه ده‌كه‌ينه‌وه كه رووبه‌ڕووى ته‌ندروستى گشتى ده‌بنه‌وه، زه‌رياكانمان به خه‌ياڵدا نه‌يه‌ت، به‌ڵام له راستيدا سه‌لامه‌تى زه‌رياكان په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وخۆى هه‌يه به ته‌ندروستمان، له‌وانه‌يه هه‌ندێكمان لامان سه‌ير بێت كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره زيندووانه‌ى له قووڵايى زه‌رياكان دۆزراونه‌ته‌وه له ئێستادا بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆڕۆنا به‌كاردێن، له‌وانه‌شه زياتر لامان سه‌ير بيت ئه‌گه‌ر بزانين ژينگه تاكه كليلى ئه‌و چاره‌سه‌ره‌يه كه مرۆڤايه‌تى ئومێدى بۆ ده‌خوازێت.. ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له‌و هۆيانه‌ى وامان لێده‌كات رۆژى جيهانيى زه‌رياكان به‌رز بنرخێنين، چونكه ئه‌م رۆژه رۆڵى سه‌ره‌كى زه‌رياكانمان له ژيانى رۆژانه به‌بيردێنێته‌وه و پێمان ده‌ڵێ زه‌رياكان وه‌ك سييه‌كانى زه‌وى كارده‌كه‌ن و به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و ئۆكسجينه به‌رهه‌م دێنن كه هه‌ڵى ده‌مژين، بۆيه مه‌به‌ست له‌م رۆژه وشياركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كانه به كاريگه‌ريى چالاكييه مرۆييه‌كان له‌سه‌ر زه‌رياكان و، بۆ په‌ره‌پێدانى بزاڤێكى جيهانيى هاونيشتمانيانه بۆ كاركردن له‌پێناى پاراستنى زه‌رياكان، چونكه زه‌رياكان سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى خۆراك و ده‌رمانن و به‌شێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ژينگه‌ى زيندوون، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژه رۆژێكه بۆ ناساندنى جوانى زه‌رياكان و ده‌وڵه‌مه‌ندييان به سامانه سروشتييه‌كان.
جێى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه، كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له 5 كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 2008، به‌پێى بڕيارى ژماره (RES/63/111)، رۆژى 8ى حوزه‌يرانى هه‌موو ساڵێكى وه‌ك رۆژى جيهانيى زه‌رياكان ده‌ستيشان كرد به‌مه‌به‌ستى زيادكردنى وشيارى له‌باره‌ى رۆڵى گرنگى زه‌رياكان له ژيانى مرۆڤدا و ئه‌و رێگايانه‌ى كه پێويسته بگيرێنه‌به‌ر بۆ پاراستنى زه‌رياكان.
ژیَدةر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.