Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 23:20

 چوار چارەسەری سروشتی بۆ رزگاربوون لەبەردی گورچیلە

فاسۆلیا، بە پاقلەی شێوە گورچیلەیی ناسراوە
کوردستان TV
100%

یەكەم: فاسۆلیا، بە پاقلەی شێوە گورچیلەیی ناسراوە یارمەتییەكی زۆری كردنی دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی گیانلەبەرییە و ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین  Bی تێدایە و تەندروستی گورچیلە و كۆئەندامی میز باشتر بێت.

دووەم: كەرەووز، ئەم سەوزەیە وزەیەكی زۆر دەدات بە گورچیلەكان، بەكارهێنانی تۆی كەرەووز لە چا یان هەر وەكو بەهارات ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.

سێیەم: شەربەتی هەنار، بەپێی نوێترین توێژینەوە كە پزیشكان ئەنجامیان داوە و بۆیان دەركەوتووە  كە ماددەیەك لە هەنار  هەیە، ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت. ئەگەر مەترسی دروستبوونی بەرد لەسەر گورچیلەكانت هەبێت، دەتوانن ڕۆژانە یەك تا دوو كوپ شەربەتی هەنار بخۆنەوە، بەمەیش لە بەردی گورچیلە بە تەواوی ڕزگارتان دەبێت.

چوارەم: ئاو، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە، بەڵام كاتێك بەردی گورچیلەت هەبێت پێویستە شلەی تەواو لەناو سیستەمی لەشدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەڵقوڵانی ئاوەوە یارمەتی كردنە دەرەوەی كانزا زیادەكان و بەردی گورچیلە بدات.ئەگەر كاتێكی دیاریكراوت نەبێت بۆ خواردنەوەی ئاو، ئەوا بەگوێرەی كاڵی و تۆخی ڕەنگی میز دەتوانن بزانن كە لەشتان پێویستی بە ئاوە.

ژێده‌ر/  دکتۆری ئۆنلاین

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.