وته‌بێژێك به‌ناوی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی یۆتا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه هه‌یكه‌لی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له جۆری ئێف 35 له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا تێكشكاوه.
هه‌روه‌ها گوتی: رووداوه‌كه له‌كاتی مه‌شقكردندا بووه‌و فرِۆكه‌وانه‌كه سه‌لامه‌ته‌و له‌ئێستاشدا پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌و هۆكاره‌كانی كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: فڕگه‌ی بنكه ئاسمانییه‌كه داخراوه ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌فه‌تێكی ته‌واو بدرێته پسپۆران تا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌دا بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.